بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی کۆنی لەسەر بێت و نوێی نەکاتەوە سزای ماددی دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی کۆنی لەسەر بێت و نوێی نەکاتەوە سزای ماددی دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق رێنمایی بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکرد کە تابلۆی کۆنیان لەسەرەوە و داوایان لێدەکات لەماوەی دوو مانگدا تابلۆکانیان نوێبکەنەوە و لە دۆخی پابەندنەبوونیان، سزای ماددی دەدرێن.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەکراوە، هەر ئۆتۆمبێلێک کە پێش مێژووی 9ی 4ی 2003 تۆمارکراوە و نوێنەکراوەتەوە خاوەنی ژمارەی کاتین و پێویستە سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکرد لە بەغداد و پارێزگاکان بکەن لەماوەی 60 رۆژدا.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بێت و مامەڵەی تەواو نەکردبێت و لەماوەی 60 رۆژدا پابەند نەبێت بە پێداچوونەوە سزا دەدرێت بە سزایی ماددی بە بڕی 200 هەزار دینار بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (25/یەکەم/ز) لە یاسای هاتوچۆ و ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسانەی دیکە کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی تابلۆ کۆنن هی بەر لە بەرواری 9ی 4ی 2003 و نەچن بە دەم بانگەوازەکەوە بە سزایی ماددی 100 هەزار دینار سزا دەدرێن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پیرۆزە لە زانكۆی دایك، زانكۆی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share