بومەلەرزەیەكی دیكە ئیندۆنیزیای هەژاند و هۆشداری لە تسۆنامی دەدرێت

بومەلەرزەیەكی دیكە دورگەیەكی ئیندۆنیزیای هەژاند، لەكاتێكدا تیمەكانی بەهاناوەچوون بەردەوامن لەگەڕان بەدوای ئەوانەی لەژێر داروپەردووە داڕوخاوەكاندا جێماون لەو بومەلەرزەیەی دوێنێ كە لانیكەم 45 كەسی كردە قوربانی.

ئاژانسی ئیندۆنیزیا تایبەت بەسنووردانان بۆ كاریگەری كارەساتەكان ئەمڕۆ شەممە 16ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكەی ئەمڕۆ كە گوڕەكەی 5 پلەی ڕێختەر بووە دورگەی سۆلاویسی گرتووەتەوە و هیچ زیان و قوربانییەكی نەبووە.

دوێنێش بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 چەند ناوچەیەكی وڵاتەكەی هەژاند و بووەهۆی مردنی 42 كەس و برینداربوونی 820 كەسی دیكە، جگە لە ئاوارەبوونی نزیكەی 15 هەزار كەس كە ماڵەكانیان جێهێشتووە.

بەپێی ئاژانسی لێکۆڵینەوە و ڕزگارکردنی نیشتمانیی ئیندۆنیزیا بەهۆی بومەلەرزەكەی دوێنێوە سەدان باڵەخانە و بینا ڕووخاون و بەشێك لە هاوڵاتییانی ناوچەكە لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

لای خۆیەوە دویكۆریتا كارناواتی، سەرۆكی ئاژانسی كەشناسی و جیۆفیزیایی لە ئیندۆنیزیا پێشبینیكرد بومەلەرزەیەكی دیكە ڕوبدات كە گوڕەكەی دەگاتە حەوت پلە، داواشی لە هاوڵاتیان كرد لە كەناراوەكان دووربكەونەوە بەئەگەری ڕودانی تسۆنامی و شەپۆلی گەورەی دەریا.

ئیندۆنیزیا دەكەوێتە ناوچەی چالاكی بومەلەرزە كە بە پشتێنەی ئاگری زەریای هێمن دادەنرێت و بەهۆیەوە ناوبەناو بومەلەرزەی تیا ڕودەدات.

بابەتی پێشتر

باران و بەفری تیایە.. كەشناسی هەرێم كەشوهەوای سبەی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێکار بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلوەنزای باڵندە دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share