ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە عێراق

لەدوای زیادبوونی مەترسییەکانی پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل ئەمریکا هۆشداریی دەداتە حکومەتی عێراق و داوای بێلایەنی لێدەکات.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە بڵاویانکردووەتەوە، ماوەی چەند رۆژێکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەنجامداوە هۆشدارییان داوە لە راکێشانی عێراق بۆ جەنگی ئیسرائیل.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمریکا داوایکردووە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ گرووپە چەکدارییەکان دابنێت و رێگری لە هێرشە مووشەکییەکانیان بکات بۆ خاکی ئیسرائیل، ئەمەش لەبەرمەترسی بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیل و راکێشانی عێراق بۆ ناو جەنگ.

ئاشکراشیانکردووە، ئەوەی ترسی ئەمریکییەکانی زیاترکردووە ئەوەیە گرووپە چەکدارە عێراقییەکان خاوەنی چەک و مووشک و درۆنن، کە رەنگە ئەمە وابکات لە داهاتوودا ببنە جێگای ئامانجی ئیسرائیل.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی نەوەستاوە

بابەتی دواتر

داهاتی گەشتیاریی پەکین بۆ هەفتەیەک نزیکەی 3.8ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share