یەک ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی لە ویلایەتێک ئاوارەبوون

بەهۆی مەترسی گەیشتنی زریانی میڵتۆن یەک ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدا ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت.

پێشبینیدەکرێت ئێوارەی رۆژی چوارشەممە زریانی میڵتۆن بگاتە ویلایەتی فلۆریدا کە هێشتا کاریگەییەکانی زریانی هێلینی پێوەماوە کە دوو هەفتە لەمەوبەر ناوچەکەی گرتەوە.

پێشبیندەکرێت زریانە لە بەرزترین ئاستی بەهێزیدا بێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێک کارەبای زۆرینەی ناوچەکانی فلۆریدا بپچڕێنێت.

بەهۆی مەترسیی گەیشینی زریانەکە زۆرینەی دانیشتووانی فلۆریدا لە یەک کاتدا ماڵەکانیان بەجێهێشت بەو هۆیەشەوە گرفتی هاتوچۆ و نەمانی بەنزین لە بەنزینخانەکان دروستبوو، بە شێوەیەک هەشت هەزار بەنزینخانە کۆگای بەنزینەکانیان بەتاڵبوون.

بابەتی پێشتر

تاوەکو ئێستا عێراق پێشوازی لە 8 هەزار ئاوارەی لوبنانی کردووە

بابەتی دواتر

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن دڵنیایی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share