سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كارتی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئامادە دەكات.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هەروەها لە ڕێگای وەزارەتی شارەوانیی گەشتوگوزار و جێبەجێكردنی قۆناغ و ڕێكارەكانی پڕۆسەكە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێرەوە دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ دەستكرا بە ئامادەكردنی ژمارەیەكی زۆر لە كارتەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
هەر لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا هاتووە، ئەو كارتانەی تایبەتن دابەشكردنی زەوی ئامادەن.