سێ ئەفسەر 40 ملیۆن دیناریان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بانكێک کە بە زیادە وەرگیرابوو

لیوای سێی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن رایگەیاند، ” ئەفسەرانمان 40 ملیۆن دیناریان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بانكێک کە بە زیادە وەرگیرابوو”.

لیوای سێی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێ لە ئەفسەرانی لیواکەمان نمونەیەکی نایابی دەستپاکی و راستگۆییان نیشاندا لە کاتێکدا مووچەی مانگی ئابیان وەرگرت، دوای ئەوەی بە هەڵە بڕە پارەیەکی زیاد له‌ بانكی ئه‌زمه‌ڕ وه‌رگیرابوو، دوای وردبینی له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزی لیواكه‌ماندا دركیان كرد كه‌ هەڵەیه‌ك روویداوه‌ ،  ئەو سێ ئەفسەرە بەبێ هیچ دواکەوتنێک پارە زیاده‌كه‌یان بۆ بانکی ئەزمەڕ گەڕاندەوە كه‌ بڕی 40 ملیۆن دینار بوو .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەم هەنگاوە رەنگدانەوەی پاکی و دڵسۆزی ئەم ئەفسەرانەیه‌ بۆ رەوشتی خزمەتکردنی سەربازی و بەهاکانی په‌روه‌رده‌ و  راستگۆیی”.

باس لەوەش دەکات، “ئەو کردارە متمانەی گشتی بە پیاوانی سەربازی و دامەزراوە نیشتمانییەکان بەرزدەکاتەوە، به‌ناوی فه‌رمانده‌ی لیوا و ئه‌فسه‌ران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی لیواكه‌مانه‌وه‌ سوپاسیان ده‌كه‌ین “.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

شۆفێران لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

سبەی لەناو شاری سلێمانی نەوتی سپی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share