وەزارەتی نەوتی عێراق: دەستمان بە هەناردەی سووتەمەنی فڕۆکە کرد

حەمید یونس، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هەناردەکردنی سووتەمەنی فڕۆکەی لە بەندەرەکانی عێراقەوە راگەیاند.

بریکارەکەی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن دەڵێت، توانای هەناردەکردنی سووتەمەنی فڕۆکەوانییان بە رێژەی 800 بۆ 1000 تۆن هەیە لە رۆژێکدا، لە هەموو شوێنەکانی هەناردەکردنەوە.

دەشڵێت، “بەرهەمی عێراق لە سووتەمەنی فڕۆکە بە گوێرەی جۆرێتی و تایبەتمەندییە ستانداردە جیهانییەان دەبێت”.

حەمید یونس جەختیشدەکاتەوە، پرۆسەی هەناردەکردنی سووتەمەنی فڕۆکە هەنگاوێکە بە ئاڕاستەیەکی دروستدا، بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی عێراق لەسەر ئاستی جیهانی لەنێو وڵاتانی بەرهەمهێن و هەناردەکاری نەوت و بەشەکانی دیکەی نەوت و جگە لەوەش رەنگدانەوەی ئاسۆی گەشەسەندنی پیشەسازیی نەوتی عێراقە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارەکانی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بەشێکن لە زیادکردنی داهاتی دارایی کە لە چالاکییەکانی کەرتی نەوتەوە دەستدەکەوێت، و بەم شێوەیە پاڵپشتی ئابوریی نیشتمانی عێراق دەکات.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: پارتی رۆحی چووە لە هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

چۆن بزانین گفتوگۆ تەلەفۆنییەکە ساختەیە یان راستی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share