بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.

د. رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و بەسەر مەڵبەندە تەندروستییەکانیشدا دابەشکراوە و هاوڵاتیان دەتوانن روو لەو مەڵبەندانە بکەن و ڤاکسین وەربگرن.

وتیشی، ئەو ژمارە ڤاکسینەی گەیشتووە بە ئێمە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان کەمە، چونکە 30 هەزار ژەمە ڤاکسینە، بەڵێنیشمان وەرگرتووە کە بڕی زیاترمان بۆ رەوانە بکەن، بۆیە باشترە ئەو کەسانەی زۆرتر پێویستیان پێی هەیە وەریبگرن.

باسیلەوەشکرد، مەترسییەکانی پەتای وەرزی لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم بۆ کۆتایی مانگی شوبات دەستپێدەکات، ساڵانە پەتاکە شێوەی خۆی دەگۆڕێت، زۆرجار نیشانەکانی زۆر قورس دەبن و بەخێرایی بڵاودەبنەوە، ئەو کەسانەی منداڵن یان پیر، دایکانی دووگیان، ئەوانەی بەرگریی لەشیان کەمە پێویستە ڤاکسین وەربگرن.

بابەتی پێشتر

خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی فیزیا بەخشرا بە دوو زانای بواری ژیریی دەستکرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پارتی رۆحی چووە لە هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share