سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نوێنەرانی یەکێتی بە زووترین کات لەبەغدادەوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەی تەوتین، چونکە تاكه رێگایه بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروست ببێت.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، په‌یامی سه‌رۆك بافڵ له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به هه‌ژماری من و پشتیوانی ته‌وتین، په‌یامێكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی یه‌كده‌گرێته‌وه، چونكه بابه‌تی ته‌وتینی مووچه له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت له‌لایه‌ن بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه مووچه ته‌وتین بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ تێكڕ‌ای مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌م گه‌ره‌نتی زیاتره‌و هه‌م بڕ‌یاری دادگای فیدراڵییشه كه ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەرانی یەکێتی بە زووترین کات لەبەغدادەوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەی تەوتین، چونکە تاكه رێگایه بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروستببێت.
جەختیشیکردەوە، ئه‌گه‌ر پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه فیدراڵییه‌كان دروست نه‌كردایه، ده‌مێك بوو مووچه‌خۆران هه‌ژماری بانكییان ده‌بوو، به‌ڵام ئێستاش ده‌توانرێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراق دیاریی كردووه بۆ ته‌وتین كردنی مووچه‌خۆران كه كۆتایی مانگی 12ی ئه‌مساڵه ده‌توانرێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌جێبگه‌یه‌نرێت.