کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستیی کوردستان پشتیوانیی بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی راگەیاند

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پشتگیریی بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من و دەمانەوێت مووچە تەوتین بکرێت.

کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستیی کوردستان دەشڵێت، ماوەی چەند ساڵێکە هەر ساڵە و بە بیانوویەک، مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نادرێت و ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانیان هەبووە.

جەختیش دەکەنەوە، لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە بانکە فیدڕاڵییەکان (رافیدەین و رەشید و تی بی ئای) بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: لە هەر شوێنێک بمانەوێت کەرنەڤاڵ دەکەین و کەس ناتوانێت رێگریمان لێبکات

بابەتی دواتر

دوو پزیشکی ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵیان بۆ بواری پزیشکی پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share