سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: کەس ناتوانێت بە مامۆستایان بڵێت مووچەکانتان دەبڕین

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، هیچ کەس ناتوانێت بەو مامۆستایانەی کە رەسمین و هیچ کێشەیەکیان لە بەغدادەوە نییە بڵێت، مووچەکانتان دەبڕین.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەدرێت، هەر ئەوانیش لەگەڵ بە نیشتمانییکردنی مووچەدان.

وتیشی، هەر کەس و لایەنێک یان حکومەت هەڕەشەی بڕینی مووچەکانیان لە مامۆستایان بکات لە ئەگەری پڕنەکردنەوەی هەژماری من، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هەڵوێستەی لەسەردەکرێت.

هاوکات دڵنیاییشیدا، کە مووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان گەرەنتیکراوە و هیچ کەس ناتوانێت هەڕەشەی بڕینی مووچەکانیان لێبکات.

بابەتی پێشتر

دەستەی کەشناسیی عێراق: پلەی گەرمی دەچێتەوە سەروو 40 پلەی سیلیزی

بابەتی دواتر

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژووکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share