دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەم هەفتەیە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق دەگاتەوە سەروو 40 پلەی سیلیزی.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە هەشت پارێزگا دەچێتەوە سەروو 40 پلەی سیلیزی.
ئاشکراشیکرد، لە پارێزگاکانی بەغداد، دیالە، کەربەلا، واست، نەجەف، موسەننا، میسان و زیقار بەرزترین پلەی گەرمی 40 پلە تۆماردەکات.
باسیلەوەشکرد، کەشوهەوا تا رۆژی هەینی بەم شێوەیە دەمێنێتەوە و هەندێک جار خێرایی با چالاکدەبێت، بۆ دواتریش پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی زستانە دەکرێت و پلەی گەرمی بە شێوەی بەرچاو دادەبەزێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکوور.