ئەمڕۆ 15 شوێن مووچە وەردەگرن

بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ 15 وەزارەت و ئەنجومەن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، هاوکات لەگەڵ کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، مووچە وەردەگرن.

بە گوێرەی خشتەکە، سبەی سێشەممە ئەو شوێنانەی ماون مووچە وەردەگرن و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەهێندرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ناردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی 9 نەنێردراوە و بڕیارە دوای ئەوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب تەواو بوو، خشتەی پێداچوونەوەی بنێرێتەوە بەغداد.

باسی لەوەشکرد، دوای تەواوکردنی وردبینی، ئەوەی ماوە لە مووچەی مانگی 9 رەوانە دەکرێت و ئەوەی دیکەش کە لە مانگەکانی دیکە ماوە، دەنێردرێت و پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەماوەیەکی کەمدا لەبەردەست دەبێت.

بابەتی پێشتر

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

كارەبای دوكان ژمارەیەك هەلی كار رادەگەیەنێت و داوا لە ئارەزوومەندان دەكات فۆڕم پڕبكەنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دوکان ژماره‌یه‌ك…
Total
0
Share