پەروەردە لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەو

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە ناوەندەكانی خوێندن ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێ‌ لە كاتژمێر 11 سەردانی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی مووچە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، سبەینێ‌ دوو شەممە چەكی مووچەی مانگی 8 دابەشدەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن دەكەینەوە، كە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ سەردانی هۆبەی ژمێریاریی مووچە بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، تەنها بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن سەردانی پەروەردە بكەن و لەكاتی دیاریكراویش ئامادەبن و چەكی پارەكە دەدرێت بەو كەسەی ناوی لەسەر چەكەكەیە، لەهەر حاڵەتێكی ئامادەنەبوون دەبێت كەسی ئامادەبوو بە رێكارە یاساییەكان ناوەكەی بگۆڕێت ئەگەر نا لە بانك ئەو چەكە بەهیچ شێوەیەك خەرجناكرێت.

بابەتی پێشتر

سبەینێ رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایان لە سلێمانی دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی كاندیدەكان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
Total
0
Share