جارێكی دیكە بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 155 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 154 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە قەزای دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share