چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

لیستی سەوزی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت، “پشتیوانی لە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین سەبارەت بۆ راگرتنی پرۆژەی”ھەژماری من”و دەڵێن بڕیارەكەی رەنگدانەوەی داخوازییەكانی مامۆستایانە.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیستی سەوزی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە مووچە، وەك یەكێتی مامۆستایان باوەڕی تەواومان بەوە هەبوو، تەنها بە تەوتینكردن كێشەی مووچە كۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە، پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیریی پڕِۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن.

دەشڵێت”خۆشبەختانە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند، وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەژماری من رەتدەكەینەوە و پشتیوانی لە تەوتینكردنی مووچەكان لە بانكە حكومییەكانی سەر بە حكومەتی عێراق دەكەین، ئەوەی راستی بێت ئەو هەڵوێست و بڕیارە رەنگدانەوەی داخوازییەكانی زۆربەی مامۆستایانە لە هەرێمی كوردستان چونكە پێیانووایە بە هەژماری من كێشەكان كۆتایی نایێت و هیچ سوودیشی لێناكەوێتەوە، بەڵام بە تەوتین كێشەكان كۆتایی دێت و لە زۆر بواریش سوودمەندبوونی تێدایە بۆیە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ئەو بانگەوازە مێژووییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین”.

دەشخوازین لایەنەكانیتریش پشتگیری بكەن، بۆ ئەوەی بە یەكجاریی كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی مووچەی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندیی تایبەت كۆتایی پێبێت و بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکدا لە قەزای خەبات چوار کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share