گروپی خوێن کاریگەری لەسەر تووشبوون بە جەڵتەی مێشک هەیە

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرایکردووە، گروپی خوێن کاریگەری لەسەر تووشبوونی مرۆڤ بە جەڵتەی مێشک هەیە.

مرۆڤ بە گشتیی هەڵگری یەکێک لە گروپی خوێنەکانی (O, B, AB,A)ە، ئەم گروپانەش هەر یەکێکیان چەند جۆرێکیان هەیە کە ئەمەش لەرێگەی بۆهێڵەکانەوە دیاری دەکرێن.

توێژینەوەیەک توێژینەوەیەکیان بۆ زانینی کاریگەری گروپی خوێن لەسەر تووشبوون بە جەڵتەی مێشک ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە، هەڵگرانی خوێنی A1 بە رێژەی 16% ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک لە تەمەنی کەمتر لە 60 ساڵیدا هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەکە هەڵگرانی خوێنی O1 بە رێژەی 12% کەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک لەخوار تەمەنی 60 ساڵییەوە هەیە.

توێژەران دەڵێن، راستە هەڵگرانی جۆری A1 ئەگەری تووشبوونیان زیاترە، بەڵام زیادییەکە بە رێژەیەک نییە مەترسیداربێت و پێویست بە چاودێری و بەدواداچوون بکات.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك دەكەن

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share