لە سنووری راپەڕین دوو کەس دەستگیرکران کە ماتۆڕسکیلیان دزیوە

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتباری دزینی ماتۆڕسکیل بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بەوتەی خۆی ماتۆڕسکیلەکەی لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە یەکێکیان بەهاوکاری بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دەستگیرکراوە.

ئاشکراشیکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ رێکخراوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە

بابەتی دواتر

لەبارەی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ عێراق زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پێویستە بە بەردەوامی تانکی ئاوی خواردنەوە…
Total
0
Share