سەرۆكی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە رێككەوتنی حكومەتی عێراق و حكومەتی ئەمریكا دەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانی كۆمیتەی باڵای سەربازیی نێوانیان بەرەوپێشچوونی گفتوگۆكان دەربارەی پەیوەندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریكاریی هاوبەش لە بوارەكانی سیاسی، ئابوری، كەلتووری، ئەمنی و سەربازیدا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە رێككەوتنی حكومەتی عێراق و حكومەتی ئەمریكا دەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانی كۆمیتەی باڵای سەربازیی نێوانیان (HMC) و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆكان دەربارەی پەیوەندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریكاریی هاوبەش لە بوارەكانی سیاسی، ئابوری، كەلتووری، ئەمنی و سەربازیدا.

دەشڵێت، “هەرێمی كوردستان پشتگیری لەو رێككەوتنە دەكات و هاوكار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی وڵات و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای رێزلەیەكگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکمانەکان: نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان حزبێکی سیاسی بەکاریاندەهێنێت و نوێنەری ئێمە نین

تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و جەختدەکەنەوە کە ئەوان نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمانەکان ناکەن،…
Total
0
Share