راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەماوەی كەمتر لە 15 كاتژمێر بكوژی هاوڵاتییەكەی ناحیەی (خدران)ی دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، شەوی ڕابردوو كاتژمێر ٩ ی شەو، لە(گوندی كانی سپان)ی ناحیەی خدران، هاوڵاتییەك بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێیەوە كوژراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كەسی بكوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەكە شوێنی رووداوەكە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە دەستپێدەكات و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش هەوڵەكان چڕكرانەوە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای 15 كاتژمێر ئاسایشی راپەڕین توانیان بكەری رووداوەكە لە چیای كۆسرەت دەستگیربكەن و رووبەڕووی یاسای بكەنەوە و لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە.

بابەتی پێشتر

زانکۆلاین بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

شێخ جەعفەر: مامۆستایان رۆڵی خۆیان لە گۆڕانكاریی هەرێمدا ببینن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share