ژمارەی ئەو لوبنانیانەی ئاوارەی عێراق بوون ئاشکراکرا

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ژمارەی ئەو ئاوارە لوبنانیانەی ئاوارەی عێراق بوون و ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت هاوکاریی پێویستیان کراوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقدا هاتووە، تا ئێستا 635 هاوڵاتیی لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون و لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا نیشتەجێکراون.

ئاشکراشیکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو عوتبە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا سەرجەم پێداویستییە سەرەتاییەکان و هەر ئاسانکارییەک پێویستیان بووبێت پێشکەشیان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی هەرێم و عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دواخرا

ئەو کۆبوونەوەیەی تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دواخرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاربوو…
Total
0
Share