خزمەتکارێک 400 هەزار دۆلاری ئەو ماڵە دەدزێت کە کاری تێدادەکات

لە ماڵێکی شاری بەغداد خزمەتکارێک بڕی 400 هەزار دۆلار و بڕێکی زۆر زێڕ و مۆبایل ئەو ماڵە دەدزێت کە کاری تێداکردووە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “لە ناوچەی مەنسوری شاری بەغداد خزمەتکاری ماڵێک هەستاوە بە دزینی 400 هەزار دۆلار و 6 هەزار و 800 دۆلار و بڕێك زێڕ و چەند مۆبایلێکی دزیوە و هەڵاتووە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “دزەکە ژنێکی ئەسیوپی بووە و دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانراوە دەستگیربکرێت و دەست بەسەر پارە و کەلوپەلە دزراوەکاندا بگیرێت”.

ئاشکراشیانکرد، “پەیوەندی بە خاوەنی ماڵەکەوە کراوەتەوە و توانراوە سەرجەم ئەو پارە و ئاڵتون و مۆبایلانەی لێی دزراوە بۆی بگەڕێندرێتەوە، ئەویش لە بەرامبەردا داوایکردووە هیچ سزایەکی بەسەر دزەکەدا نەسەپێندرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

مامۆستایەک لەیەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای نەجەف توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجامداوە. منداڵەکە ناوی (ح.…
Total
0
Share