وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، “کۆبۆنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت بە کارتی ئەلیکترۆنی”.
ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کۆبۆنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت بە کارتی ئەلیکترۆنی و لە چەند پارێزگایەکی عێراق پرۆسەکە دەستیپێکردووە.
باس لەوەش دەکات، “لە پارێزگاکانی بەغداد، نەجەف، کەرکوک و دھۆک کارکردن بە سیستمی کارتی ئەلیکترۆنی دەستیپێکردووە”.
بەپێی وتەی بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، “لە سیستمەکەدا ئەو کەسانەی لەژیاندا نەماون ناویان دەسڕدرێتەوە و بەشەخۆراکی مانگانەیان رادەگیرێت”.
ستار جابری، دەشڵێت، چەند مانگێکە وەزارەتەکەیان کار لەسەر سیستمەکە دەکات و تاوەکو ئێستا داتای زیاتر لە 40 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی نوێکراوەتەوە و بەتەواوی رێکخراوە.