بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێ راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەنزیكەی 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆك : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك : 34پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی