شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینیدەكرێت لە 9 رۆژی داھاتوودا لە 12ی 10ی 2024 شەپۆلێكی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەكاریگەریی زیاتری نزمەپاڵەپەستۆیەك لە دەریای ناوەراست و كاریگەری دەریای سووریش و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەشێوەیەكی پچڕپچڕ كاریگەرییەكانی بەردەوامی دەبێت.

دەشڵێت، پێشبینی بارانێكی مامناوەند و لە سەرجەم ناوچەكاندا دەكرێت و لە ناوچە شاخاویەكانیش رێژەیەكی زیاتر.

بابەتی پێشتر

ئەدهەم بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

شەقامێكی سەرەكی قیرتاودەكرێتەوە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share