هێزەكانی زێرەڤانی لە هەولێر كەسێكیان كوشت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی زێرەڤانی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆمەڵگەی كۆڕەك لە شاری هەولێر هێرشدەكەنە سەر هاوڵاتییەك كە بەنیاز بووە خانوو دروستبكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چوونی هێزەكە بۆ ئەوە بووە كە رێگری بكەن لە دروستكردنی خانوو لەلایەن هاوڵاتییانی ئەو كۆمەڵگایەوە و لەگەڵ گەیشتنی هێزەكانی زێرەڤانی، دانیشتووانی ئەو كۆمەڵگایە رووبەڕوویان بوونەتەوە و داوایان لێكردوون كە گرفتیان بۆ دروستنەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەبێ‌ گوێدانە داواكاریی دانیشتووانی كۆمەڵگەكە دەستیان بە تەقەكردن كردووە و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش برینداربووە.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتییەکی پێنج ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە عێراق کرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: 15 بۆ 21ی ئەم مانگە بەهۆی هەڵبژاردنەوە پشووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share