پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) پێشکەشکردنی پاڵپشتییەکی بە بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەهێزکردنی دەستپاکی و چاودێری دارایی لە عێراق راگەیاند.
یاما ترابی، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و باشترکردنی حوکم لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کاریان کردووە بۆ بە دابینکردنی بڕە پارەیەکی نوێ بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆی بۆ عێراق.
ناوبراو ئاماژەی بە “گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە بەهای 4.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانی و بەرزکردنەوەی شەفافیەت و یەکپارچەیی لە عێراق و گرنگیدان بە بابەتە بنەڕەتییەکانی دیکە، لەوانە دۆخی کەشوهەوا و یەکپارچەیی سەوز، بۆ بەرزکردنەوەی دەرفەتی یەکسان.
روونیشی کردەوە، ئەرکی بنەڕەتی پڕۆژەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەرپرس لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لەوانەش دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و کاری بنەڕەتی پڕۆژەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە دابینکردنی هاوکاری تەکنیکی و بنیاتنانی توانا لە رێگەی خولی راهێنان بۆ لێکۆڵەران لە دەستەی دەستپاکی و فەرمانبەران