ترەمپ ماددەیەکی هۆشبەری بە ‘چەکی کۆمەڵکوژ’ ناساند

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی جێبەجێکاری واژووکرد کە تێیدا، ماددەی هۆشبەر لە جۆری ‘فێنتانیل’ـی بە “چەکی کۆمەڵکوژ” دەستنیشانکرد.

میدیاکانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن، ترەمپ لەگەڵ ماددەی فێنتانیل تەنیا وەک قەیرانێکی تەندروستیی گشتی مامەڵە ناکات، بەڵکو وەک هەڕەشەیەکی ئاسایشی نیشتمانییش مامەڵەی لەگەڵ دەکات، کە بەراوردی دەکات بە چەکی کیمیایی.

بەپێی ئەم بڕیارە بێت، لەمەودوا پێنتاگۆن دەستکراوە دەبێت کە مامەڵەیەی بەرامبەر بازرگانان و بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە لە ماددەی هۆشبەر دەیکات، هەمان مامەڵە بێت کە لەگەڵ ئەو کەسەدا دەکرێت، کە چەکی کۆمەڵکوژ بەکاردەهێنێت؛ بەتایبەتیش کارتێڵەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share