روونكردنەوەیەك لە مەڵبەندی دهۆكی یەكێتییەوە

مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی هەواڵی هەندێك میدیای پارتی دەربارەی ناساندن و سەنگەرگواستنەوەی كەسێك رەتدەكاتەوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

لە دوای 8ی تەمموزی ساڵی 2021 هەریەك محەمەد شێروان و چەند کەسێکی دیكە لەناو ریزەکانی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) دوورخراونەتەوە کە سەر بە (لاهور جەنگی) بوون، دوای ئەوەش زۆر داوای گەرانەوەیان کردووە بۆ ناو ریزەکانی یەکێتی بەڵام سوودی نەبووە قبوڵ نەكراوە.

ئەمڕۆ پارتی لە رێگەی چەند پەیجێک بڵاویكردووەتەوە و وەکو کادری یەکێتی ناساندویانە، لێرەوە رایدەگەیەنین و خەڵکی دەڤەرەکە شاهیدی ئەوەن کە ئەم برادەرانە لە ساڵی 2021ەوە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوورخراونەتەوە و پەیوەندییان بە ئێمەوە نەماوە.

مەڵبەندی رێکخستنی دهۆک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك لە زاری تەیف سامی: هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێردرێت

بابەتی دواتر

لە سنووری کەرکوک هێرشکرایە سەر هێزێکی سوپای عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share