نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلول

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرادەکات.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی ئاب حکومەتی عێراق بڕی 755 ملیار دیناری ناردووە، و 245 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی ئەو  245 ملیار دینارەیە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئاب دابەشبکات.

ئومێد سەباح، وتیشی، بۆ مووچەی مانگی ئەیلولیش چاوەڕوانی پارەدەکەین و هیچ گرفتێکی دابەشکردنمان نییە.

باسی لەوەش کرد، ئێستا وەفدێکی هەرێم لە بەغدادە و چاوەڕواندەکرێت لەم چەند رۆژەدا ئەو بڕەی مانگی ئاب کە ماوە و تەمویلی مانگی ئەیلولیش بگات بۆ ئەوەی دابەشبکرێت.

 

بابەتی پێشتر

بەمەبەستی بەجێهێنانی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک سووتا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی ئەگەری بارانبارین ھەیە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ھەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو ڕاگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکات…
Total
0
Share