کەرنەڤاڵی یەکێتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

کەرنەڤاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی رەسمیی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی (2024) لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدات.

وتیشی، لەو کەرنەڤاڵەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە ئامادەبوونی سەرجەم کاندیدەکانی لیستی (129)ی یەکێتی لە پارێزگای هەڵەبجە.

کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 5ی ئێوارە لە یاریگای داخراوی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

بابەتی دواتر

دەگمەن و بێ پێشینە.. ژنێكی خاوەن دوو منداڵدان دووانەیەكی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share