لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

تەندروستیی گەرمیان لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە دوانیوەرۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین سنووری گەرمیانی گرتووەتەوە، داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە کێشەی تەندروستی وەک سنگ و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە، لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە بۆ کاری زۆرپێویست نەبێت”.

دەشڵێت، “باشتر وایە منداڵان و کەسانی بەتەمەن لە ماڵ نەچنە دەرەوە، هەروەها پێویستە هەموو ئەوانەی لە دەرەوەن، ماسکی پزیشکی بەکاربهێنن”.

تەندروستیی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی هەر کێشەیەکی تەندروستیدا سەردانی نزیکترین سەنتەری فریاگوزاریی تەندروستی بکەن.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە بڕگەی گێڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان خرایەوە بەرنامەی کار

بابەتی دواتر

لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share