بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکان لە شاری سلێمانی بۆ مانگی 9 لەنێوان 11 هەزار بۆ 12 هەزار دینار دەبێت، تاوەکو ئێستا لە شاری هەولێر، نرخەکە دیارینەکراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینار دیاری‌کرا، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (11.000) بۆ (12.000) دیناره.
باس لەوەشکراوە، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (270 بۆ 295) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى تشرینی یەكەم (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته مۆلیدەکان كارەبا به هاوڵاتییان بدەن.
جێگەی ئاماژەیە، تۆڕی میدیایی ئێستا هەوڵیدا بۆ وەرگرتنی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە شاری هەولێر، بەڵام پێمان راگەیەندرا کە تا ئێستا نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە شاری هەولێر دیارینەکراوە.