عێراق دەیەوێت رێژەی بەرهەمی گەنمی زستانە زیادبکات

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی حکومەتی پشتڕاستکردەوە بۆ زیادکردنی رووبەری چاندنی گەنم لە دوو ملیۆن دۆنمدا.

مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، پلانێکی تایبەتی حکومەت بۆ زیادکردنی رووبەری چاندنی بەروبوومی گەنمی زستانە بۆ رووبەری دوو ملیۆن دۆنم داڕێژراوە، پشتڕاستکردەوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو یەک ملیۆن دۆنم و نیو بوو.

روونیشیکردەوە، زیادکردنی بەرهەمی ئەم بەروبوومە و هاندانی جووتیاران و ئاڕاستەکردنیان بۆ بەکارهێنانی شێوازە مۆدێرنەکانی کشتوکاڵ لەڕێگەی سیستمی ئاودێری هاوچەرخ و چاندنی ئەو جۆرانەی ئاوی کەمیان دەوێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو بەتایبەتی لە کاتی چاندنیاندا و دەبێتە هۆکارێکیش بۆ زیادکردنی بەرهەمی گەنم لە ساڵانی داهاتوودا.

پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەبازاڕکردنی نزیکەی 7 ملیۆن تۆن گەنمی تا کۆتایی وەرزی بەبازاڕکردنی مانگی حوزەیران راگەیاند.

بابەتی پێشتر

ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

لێخۆشبوونی 20%ی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share