قوباد تاڵەبانی: سوود لە ئەزموونی ئیمارات لە بواری پاس و ترام وەردەگرین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمیانی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکاندا، لەگەڵ “سەعید محەمەد ئەلتایەر” سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئیمارات ENOC دەربارەی ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە کەرتەکانی نەوت و گازدا گفتووگۆمانکرد.

دەشڵێت، لەدرێژەی گفتووگۆکەماندا دەرفەتەکانی گواستنەوەی ئەزموونەکەمان بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە درێژەی لوتکەکەدا، قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ مەتەر ئەلتایەر، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی رێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی RTA گفتووگۆ ئەنجامدراوە، دەربارەی پرۆژەكانی ڕێگاوبان و چۆنێتیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیمارات لە بواری گواستنەوەی گشتی (پاس و ترام) و سوودوەرگرتن لە شارەزایانی وڵاتەكەیان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share