حکومەتی عێراق 118 رووفاتی رادەستی ئێران کردەوە، کە هاوڵاتیی ئێرانی بوون و لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران – عێراق لەناو خاکی عێراق بێسەروشوێن بوون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە دەروازەی سنووری شەلامجە 99 رووفات رادەستی بەرپرسانی ئێران کرانەوە و لە دەروازەی زرباتییەش 19 رووفاتی دیکە رادەستکرانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووفاتەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کەسە ئێرانیانەی لە میانەی شەڕی گەشت ساڵەی نێوان ئێران – عێراق لە خاکی عێراق بێسەروشوێن بوون.
پێشتر رووفاتەکان لەلایەن تیمێکی هاوبەشی گەڕان و پشکنینی هەردوولاوە لە بەسرە و واست و دیالە دۆزرابوونەوە.