دۆناڵد ترەمپ بۆ کامالا هاریس: نەخۆشی دەروونی هەیە

لە نوێترین هێرشی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی حزبی کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان دەڵێن، ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەیە.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، پەنابەرە نایاساییەکان هەوڵ دەدەن هێرش بکەنە سەر هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ماڵەکانی خۆیاندا، هاوکات بەڵێنیدا هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆچی نایاسایی و داواکردنی مافی پەنابەری چڕبکاتەوە.

ئەم وتانەی ترەمپ لەدوای سەردانەکەی رۆژی هەینی کامالا هاریسی رکابەری دێت بۆ سەر سنووری ئەمریکا و مەکسیک و رایگەیاند، هاریس نەخۆشی دەروونی هەیە، پێویستە بەرپرسیارێتی کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتەکە لەلایەن ئەو تاوانبارانەوە لە ئەستۆبگرێت.

پرسی کۆچ و کۆچبەرانی نایاسایی، یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی کامالا هاریس لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئەمریکا لەبەرامبەر رەتکردنەوەی دیاردەی کۆچی نایاسایی پشتگیری لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن.

لە بەرامبەریشدا کامالا هاریس سوورە لەسەر بۆچوونەکانی خۆی لە پشتگیریکردنی کۆچبەران و دەڵێت، “وتارەکانی دووبارەن و چەندین ساڵە گوێمان لە هەمان شت دەبێتەوە”.

ململانێ و وتارە توندەکانی هەریەکە لە کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر بە یەکتر تا دێت توندتر دەبنەوە کە بەتایبەت لە وادەی ئەنجامدانی دووەمین دیبەتی نێوانیان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ نزیکدەبینەوە و چاوەڕێدەکرێت هەردوو لا سەبارەت بە چەندین پرسی هەستیاریی تایبەت بە هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن.

هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمریکا لە 5 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پێشتر

دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و حاكم قادر: گۆڕانكاری تەنها بە یەكێتی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share