کارەبای سلێمانی وەڵامی بەرپرسێکی پارتی دەداتەوە و قسەکانی رەتدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاری هه‌رسین، لێپرسراوی لقی 4ی پارتی له سلێمانی، وه‌ك به‌شێك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و له به‌رنامه‌ی كه‌ناڵێکی سه‌ر به حزبەكەی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو باس له داهاتی كاره‌بای سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێت، بەرپرسێکی زۆر گه‌وره‌ی یه‌كێتی رێگره له‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بەڕێوەبەرایەتیی كاره‌با كۆیده‌كاته‌وه ببرێت بۆ بانكێكی حكومی دابنرێت، له بری ئه‌وه ده‌نێردرێت بۆ ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، “بۆ رایگشتی روونده‌كه‌ینه‌وه كه قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه دووره له راستییه‌وه و به‌شێكه له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دژی سلێمانی”.
دەشڵێت، “بۆ زانینی هەموولایەك كۆی پاره‌ی داهاتی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆیان له بانكه‌كانی (ئاشتی و دوكان)، دواتر له (30)ی هه‌موو مانگێك به‌پێی ئیشعاری بانك ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر حسابی دیاریكراوی وه‌زاره‌تی دارایی بەژمارە (25009) ، دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڕی (8%)ی ئه‌و داهاته بۆ پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کارەبای سلێمانی خه‌رجده‌كرێته‌وه”.
لە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ست له كاروباری داهاتی كاره‌بای سلێمانی وه‌رنادات، داوا له‌و كه‌ناڵه‌ش ده‌كه‌ین كه چۆن پڕوپاگه‌نده‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، بێت به‌دواداچوون بكات كە داهاتی كارەبا چۆن كۆدەكرێتەوە و دەبرێتە كوێ”.