توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات کە تووشبوون بە نەخۆشیی زەهایمەر چەند سوودێکی هەیە.
بەپێی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی نەخۆشیی زەهایمەریان هەیە، کەمتر تووشی هەندێک جۆری شێرپەنجە دەبن.
توێژینەوەکە لە چین ئەنجامدراوە و نووسەرانی ئاماژەیان بە کەمبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە کردووە لەنێو ئەو مشکانەی تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەنجامدراوە و نیشانەکانی نەخۆشیی زەهایمەریان هەبووە.
تیمێکی پسپۆڕانی پەتا لە زانکۆی پزیشکیی خەبی لە چین بەڵگەی ئەزموونییان خستەڕوو کە پەیوەندیی پێچەوانە لەنێوان حاڵەتەکانی نەخۆشیی زەهایمەر و شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵەدا هەیە.