ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی قاوەیە

قاوە یەکێکە لە خواردنەوە زۆر باوەکان لە جیهاندا، هەندێک داتا ئاماژەیان بەوەکردوو رۆژانە زیاتر لە دوو ملیار کوپ لێی دەخورێتەوە لەسەرانسەری جیهاندا.

ئەمریکا و کەنەدا، ساڵانە لە رۆژی 29ی 9دا یادی ئەم رۆژە دەکەنەوە، لە کاتێکدا بەشێکی دیکە لە وڵاتانی جیهان یادەکەیان خستووەتە 1ی 10.

لە فینلاند زۆرترین قاوە دەخورێتەوە، بە جۆرێک ساڵانە بڕی 10 کیلۆگرام قاوە بۆ هەر کەسێک خەمڵێندراوە کە دەیخواتەوە.

پیشەسازی دروستکردن و فرۆشتنی قاوە، لە سەردەمی ئەمڕۆدا یەکێکە لە کارە بچووکە سەرکەوتووەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و لە زۆرێک لە وڵاتان بە جۆرێکە لە هەر سووچێکی گەڕەکێکدا لانیکدەم قاوەخانەیەک دەدۆزیتەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتی كۆتایی بە چی دەهێنێت؟

بابەتی دواتر

تەمەنی زیاتر لە 3600 ساڵە.. كۆنترین پارچە پەنیر لە جیهاندا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share