شاڵاو کۆسرەت رەسول: کۆتایی بەم حکومەتە شکستخواردووە دەھێنین

سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەولێر رایدەگەیەنێت، بە دەنگی ئێوە و بە ئەرکی ئێمە کۆتایی بەم حکومەتە شکستخواردووە دەھێنین.

شاڵاو كۆسرەت رەسول، سەرۆكی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، بەهەمان رۆحیەتی تێكۆشەرانەی 11ی ئازاری 1991 كە تێكۆشەرانی ئێمە لە دژی زوڵم و ستەم و دیكتاتۆری راپەڕین و مژدەی رۆژێكی نوێیان دا و ئازادییان بە شارەكە دا و رزگاریان كرد، ئێمەش بە پشتیوانی خوا و بە پاڵپشتیی ئێوە دەمانەوێت هەمان مێژووی پرشنگدار بنووسینەوە.

وتیشی، “لای هەمووان ئاشكرایە، ئەو حكومڕانییەی ئێستا لە كوردستان هەیە، حكومەتێكی شكستخواردووی تاكڕەوی ئەوتۆی بەدیهێناوە كە گوێ بە هیچ نادات، بە خواست و داواكاریی هاوڵاتییان كارناكات، گوزەران و قوتی خەڵكیشی كردووتە قوربانی”.

شاڵاو كۆسرەت رەسول باسی لەوەشكرد، “تەنها هێزێكی نیشتمانیی رەسەنی وەك یەكێتی دەتوانێت رێگری لەو شێوازی حكومڕانییە شكستخواردووە بگرێت، كە بووەتە هۆی چەندین نەهامەتی لە مووچە بڕین و بێ بازاڕی و بێ خزمەتگوزاری”.

دەقی پەیامەكەی:

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: بای بەهێز بەردەوام دەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سوپای ئیسرائیل كوژرانی حەسەن نەسڕوڵای راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.…
Total
0
Share