ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر ئەو گرفتانەی هەیە چارەسەر نەکرێن ئەوا دووبارە لە مانگی دوانزە کێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەبێتەوە.

ئەو ئەندامەی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدوانی بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا داوە و ئاماژەی بەوەکردووە، چونکە دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی لەهەموو ئەو مووچانە دەکات کە بۆ هەرێم لە شەش مانگی پێشتر هاتووە، “بۆیە بەبۆچوونی من پێویستە گرفتەکان چارەسەربکرێن کە بریتییە لەناوی دووبارە و بایۆمەتری، دوو بابەتی دیکە هەیە کە ئەگەر چارەسەرنەکرێن بەبۆچوونی من لەداهاتوو بەهەمان شێوە گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەکاتەوە”.

شێروان میرزا، باسی لەوەشکردووە، بابەتی (تەوتین) کە پێویستە لە رێگای بانکە فیدراڵییەکان بکرێت تا ئەم ساتە لەنێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند بۆچوونی جیاوازی لەسەرە، بابەتی داهاتی نانەوتی هەرێم، بەهەمان شێوە بۆچوونی جیاوازی لەسەرە، پێویستە حکومەتی هەرێم کەمێک زیاتر نەرمی بنوێنێت لەبابەتی تەوتین و بەدەستگەیشتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ وەستا و لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا کەمێک دابەزی

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی گەشت و گوزارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share