شەقامێكی سەرەكیی سلێمانی نۆژەنكرایەوە

شەقامێكی سەرەكیی دەروازەی سلێمانی قیرتاو و نۆژەنكرایەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ، سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، تیمەکانیان دڵسۆزانە بەردەوامن لە کارکردن و دەستکرا بە قیرتاوکردنی بەشێک لە شەقامی “شاڕێی پێشمەرگە”.

پرۆژەكە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار و بەسەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەنجامدەدرێت و ئەمڕۆ کارکردن لە شەقامەکەدا تەواو دەكرێت.

نۆژەنكردنەوەكە شەقامی نێوان پردی دوڕیانی سەرچنار تا پردی قلیاسان دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دەرگای سەرەکیی گردی زەرگەتە بە کۆنکرێت داخرا

بابەتی دواتر

گۆڕان هۆكاری داخستنی گردی زەرگەتە رووندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share