جادووگەرێکی سودانی لە شارێکی كوردستان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش ئاشکرایکرد، زانیاریيان هەبووە لەسەر ئەوەی کەسێکی سودانی لە سنووری قەزاکەیان کاری جادووگەری دەکات، بۆیە دوای لێکۆڵینەوە توانیویانە دەستگیريبکەن.

سەعدی بەرزنجی، بەرِێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەرەش بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی کەسێک بەناوی (نەسرەدین سودانی) کاری جادووگەری کردووە، دوێنێ چوارشەممە دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەی لەلایەن ئاسایشی بەردةرِەشەوە دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کەسە لە ڕێگەی کاری جادووگەریيەوە چەندین هاوڵاتی هەڵخەڵەتاندووە و پارەیەکی زۆری لێوەرگرتوون.

سەعدی بەرزنجی وتیشی، ئەم تومەتبارە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئێستا دۆسیەکە لە دادگایە و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت.

نەسرەدین سودانی، بەرِەگەز خەڵکی سودانە و بۆ ماوەی چەندین ساڵە نیشتەجێی قەزای بەردەرِەشە لە سنووری پارێزگای دهۆک.

بابەتی پێشتر

توركیا كارمەندە تەندروستییەكانی شەنگالی بە گەریلای پەكەكە هەژماركردووە

بابەتی دواتر

پێچەوانەی ڕێككەوتنی ئەتۆمییە.. ئێران یۆرانیۆمی زیاتری پیتاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share