دەرگای سەرەکیی گردی زەرگەتە بە کۆنکرێت داخرا

بۆ رێگری لەو رێوڕەسمەی بڕیاربوو بۆ دەستبەكاربوونی سەرپەرشتیاری گۆڕان ئەنجامبدرێت، چیا نەوشیروان مستەفا هێزی بۆ گردی زەرگەتە جوڵاندووە و دەرگای سەرەکیی گردەکەی داخستووە.

ئەمەش دوای ئەو ناكۆكییانەی لەنێوان بەرەی عومەری سەید عەلی و مستەفا سەید قادر لەلایەن و چیا نەوشیروان مستەفا لەلایەكی دیكە ماوەیەكە سەریهەڵداوە دەربارەی پێدانی دەسەڵاتەكانی رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بە دانا ئەحمەد مەجید وەك سەرپەرشتیاری بزوتنەوەكە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەردوو بەرە ناكۆكەكەی گۆڕان سەبارەت بە دانانی رێكخەری گشتی و بەشداریكردن یان نەكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رای پێچەوانەیان هەیە.

بەتایبەت لە شێوازی دیاریكردنەكەی دانا ئەحمەد مەجید و، بەرەی كوڕانی نەوشیروان مستەفا رێوشوێنەكان بە نایاسایی ناودەبەن.

بابەتی پێشتر

هەورامییەكان سكاڵا لەسەر كەناڵێكی پارتی تۆماردەكەن

بابەتی دواتر

شەقامێكی سەرەكیی سلێمانی نۆژەنكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share