بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی باڵەخانەیەك بۆ كەمپەسی خانەقین دروستدەكرێت

بەبڕی 412 ملیۆن و 500 هەزار دینار جێبەجێدەكرێت

لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی باڵەخانەیەکی مۆدێرن كە پێکدێت لە هۆڵی خوێندن و تاقیگەی زانستیی پێشکەوتوو بۆ خوێندكارانی زانكۆ لە خانەقین دروستدەكرێت.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڵاویكردەوە، لەمیانی هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشچوونی ڕەوتی خوێندن و ئاستی زانستیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ خوێندکاران و گەنجان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە دروستکردنی باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ کەمپەسی خانەقین کە پێکدێت لە هۆڵی خوێندن و تاقیگەی زانستیی پێشکەوتوو. پرۆژەکە بەبڕی 412 ملیۆن و 500 هەزار دینار جێبەجێدەكرێت.

ڕوونیشیكردەوە، ئەم بڕیارە دوای دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی ھات لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی و پاش خستنەڕووی ئەو داواکارییە، بەڵێنی بە خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاریی خانەقین سەر بە زانکۆی گەرمیان دا و ئەمڕۆ بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

كەمپەسی خانەقین/ بەشی كۆمپیوتەر و تەكنەلۆژیای زانیاری سەر بە زانکۆی گەرمیان ساڵی 2019 دامەزراوە. کەمپەسەکە تاوەکو ئێستا باڵەخانە و هۆڵ و تاقیگەی گونجاوی نەبووە بۆ خوێندن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەكەی، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆژی چوارشەممە تیمەكانی مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتی دەستبەکاردەبن و کارەکانی پرۆژەکە لەماوەیەکی کەمدا تەواودەکرێن و دەخرێتە خزمەت خوێندکارانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share