بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجمانه هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی دروستکردنی فەرماندەیی ناوچە و فیرقەی سەربازیی نوێ لە ریزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پێگە و قوربانییەکانی هێزەکانی 70ـی کرد و رایگەیاند، هەمیشە قەرزداری نەبەردی و تێکۆشانەکانی ئێوەین.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و وتی، ئامانجمانه هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی، تاوەکو وەک هەمیشە، بتوانێت پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share