سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی چاندنی نەمام و نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا باس لەوەکراوە، ئەم هەفتە چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بەم جۆرە بووە:
تیمەکانی هۆبەی باخچەکانی وڵوبە بە هەماهەنگیی بەشی ئامێرەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی چاندنی نەمامی جۆراوجۆر و هەستان بە ئامادەکردنی 225 چاڵی نەمام لە شەقامی سەرەکی کوردسیتی.
هاوکات، رواندنی نەمام لە جۆری (ئەلبیزا، لیگسترۆم، سەروری، ئەریزۆنیکا، کاجی مەشهدی) بەمەبەستی سەوزکردن و رازاندنەوەی بلوارەکان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی و نوێکردنەوە و فەرشکردنی چیمەن و دانانەوەی بیهارتۆنی رێگاکانی ناو پارکی ئازادی و رازاندنەوەی زیاتری پارکەکە، بەردەوامی هەیە.