قوباد تاڵەبانی: كاری لە پێشینەمان بە پیشەییكردنی وەرزشە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە میشیل مایكل نایتۆن، بەڕێوەبەری پێشووی یانەی مانچستەریونایتێد كە بەمەبەستی وەبەرهێنان لە كەرتی وەرزشدا سەردانی سلێمانی كردووە.

میشیل مایكل نایتۆن كە لە ساڵانی 2009 بۆ 2019 بەڕێوەبەری یانەی مانچستەریونایتێد بووە و لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، ئامانجی سەردانەكەی روونكردەوە و خواستی خۆی بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی وەرزشیی كوردستان دەربڕی.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی وەرزشیی كوردستان كرا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد كە یەكێك لە ئەولەوییەتەكانی بە پیشەیی كردنی وەرزشە تا وەرزش لە دەرەوەی حەز و خولیاوە، ببێتە سەرچاوەیەكی داهات بۆ وەرزشوانان و هانی وەبەرهێنەران دەدەن لەم بوارەدا وەبەرهێنان بكەن.

هەر لە دیدارەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەك بۆ وەبەرهێنان لە بواری وەرزشدا و هیواشی خواست ئەم سەردانە هاندەرێك بێت تا هەم وەبەرهێنەری ناوخۆ و هەم وەبەرهێنەرانی بیانی زیاتر گرنگی بدەن بە وەبەرهێنەران لە بواری وەرزشدا و وتیشی، “لە پێشكەشكردنی هیچ جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەك بۆ وەبەرهێنان لەم بوارەدا درێغی ناكەین”.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست جەنگی لوبنان بەردەوامی هەیە و گیانلەدەستدان بۆ 1540 کەس بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغداد

بڕیارە رۆژی چوارشەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغداد و وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئامانجەكەی ئاشكرادەكات. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی…
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
Total
0
Share