ئومێد سەباح: ئێمە پابەندی هەموو ماددەکانی بودجەین

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئێمە پابەندی هەموو ماددەکانی بودجەی فیدڕاڵیی عێراقین و لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەسەر چەندین پرسی هەڵپەسێردراو گفتوگۆمان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان کردووە.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییان بۆ ئەو مەبەستە دەکەین.

باسی لەوەشکرد، چەندین دانیشتن کراوە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی دەنرێت و چاوڕوانیش لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن کە رۆڵێکی کارایان هەبێت بۆ ناردنی مووچە لە کاتی خۆیدا.

بابەتی پێشتر

هەرێم و بەغداد رێككەوتن و وردەكارییەكەی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان: نرخی یەك كیلۆ مریشك 2250 دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share